یەکێتی رێڕەوی چەوتی حوکمڕانی بە لیستی ١٢٩ راستدەکاتەوە

کوردستان
16:11 - 2024-09-25


یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ژمارە ١٢٩ بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانشی کردووەتە دروشمی سەرەکی و ١٧٢ کاندیدی هەیە.

راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (ڕ‌استكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ەوی حكومڕ‌انی و كۆتاییهێنان به‌جیاكاری خزمه‌ت) ی كردووه‌ته‌ دروشمه‌ گشتییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و له‌م رووه‌شه‌وه‌ ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه‌ بۆ هەڵبژاردن کە لە رۆژی 20-10-2024 بەڕێوەدەچێت.

یەکێتی 172 کاندیدی هەیە
یه‌كێتی به‌ 172 كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كات كه‌ 72 كاندیدیان له‌ بازنه‌ی سلێمانین و 64 كاندیدیان له‌ بازنه‌ی هه‌ولێرن و 30 كاندیدی له‌ دهۆك و 6 كاندیدیشی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.

كاندیده‌كانی یه‌كێتی ٪30ـیان ژنن، كه‌ ژماره‌یان 62 كاندیده‌ و زیاترە له‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ كۆمسیۆن دیاریكردووه ، هه‌روه‌ها زیاتریشه‌ له‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.

یەکێتی هەڵبژاردنی دەویست

له‌كاتێكدا ماوه‌ی 6 ساڵه‌ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه‌و دوو ساڵ به‌سه‌ر واده‌ی یاساییدا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام یه‌كێتی هه‌میشه‌ پێداگربوو كه‌ هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت، هاوكات بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 111 كورسییه‌وه‌ كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ 100 كورسی كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 5 كورسییان بۆ پێكهاته‌كان دیاریی كراوه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ چوار بازنه‌ ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ بازنه‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵبجه)‌ن.

بۆئه‌مه‌ش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق پشتی به‌تۆماری بایۆمه‌تری خۆی به‌ستووه‌و هه‌ر خۆشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌مانه‌ش هۆكارن كه‌ واده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان گرنگی زیاتر پێبدرێت و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف به‌ڕێوه‌بچێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە