لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دۆلار بە نرخی رەسمی بەردەست دەبێت

کوردستان
21:08 - 2024-09-25


پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی وتووە، بەم نزیکانە چەند بانکێک لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەستبەکار دەبن، بۆ خزمەتگوزاری فرۆشتنی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی گفتوگۆ و بەدواداچوونی بۆ چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان كردووە، لەناویشیاندا مافی پێدانی دۆلاری کاش بەو هاوڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر گەشت دەکەن.

ئاشکراشی کرد، سەرەڕای هەوڵەكانیان لە ماوەکانی پێشوودا بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو بابەتە، بەڵام چەند ئاستەنگێک بووەتە هۆی راگرتنی، ئەوەشی وت، پارێزگاری بانکی ناوەندی دڵنیایی دا چەند رێکارێکی نوێیان گرتووەتەبەر و بەم نزیکانە چەند بانکێک لەو دوو فڕۆکەخانەیە دەستبەکاردەبن لە خزمەتگوزاری فرۆشتنی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران”.

بە گوێرەی رێکارەکانی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمی، گەشتیاران پێش گەشتەکەیان سەردانی پەنجەرەکانی پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی لە بانک و کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان دەکات و پسوڵەیەکی پێدەدەن و لە فڕۆکەخانەکان لە پەنجەرەی ئەو کۆمپانیا و بانکانە دۆلار بە نرخی رەسمی بانکی ناوەندی وەردەگرن.
 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە