ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بافڵ له‌ كۆیه‌ ده‌بێت

کوردستان
09:05 - 2024-10-05


بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سێهەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و ناساندنی كاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەكێتی، لە کۆیە بەڕێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی رەسمیی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سێیەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە شاری کۆیە ئەنجام دەدات".

"ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:"لەو کەرنەڤاڵەدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات بە ئامادەبوونی کاندیدانی لیستی ١٢٩ یەکێتی لە شاری کۆیە"

كاروان گه‌زنه‌یی ده‌ڵێت: "بە دروشمی (کۆتای بە دەسەڵاتی خۆ سەپێن دەهێنین) کەرنەڤاڵەکە ئه‌مڕۆ شەممە ٥ـی ١ـی ٢٠٢٤، سەعات ٢:٠٠ـی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای کۆیە دەستپێدەکات".

كاندیدەكانی لیستی ١٢٩ لە بازنەی هەولێر (٦٤) كاندیدە، سلێمانی (٧٢) كاندید، دهۆك ( ٣٠) كاندید و هەڵەبجە (٦) كاندیدە و سەرجەمیان لە مەرجە یاساییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەرچوون.

بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP