گەڕانەوەى پۆگبا ... تیشکى هیواو ژیانەوە بۆ دیشامپ

وەرزش
13:05 - 2024-10-06

گەڕانەوەى پۆگبا ... تیشکى هیواو ژیانەوە بۆ دیشامپ
ئاکۆ بیبانى
پۆل پۆگباى فەرەنسى ، ئەستێرەیەکى دیارى تۆپى پێ ، ئەڵقەى بەیەک بەستنەوەى هێڵى بەرگرى و هێڵى هێرشبەر، یاریزانێکى تەکتیکى و خاوەن بەهرەیەکى زۆر ، ئەندازیاری پێدانە یەکلاى کەرەوەکان ، شارەزا لە پچڕانى هێرشى تیپى دژ ، ئەو یاریزانەى کە زۆرى نەمابوو خۆرى هیواى ئاوا بێت ، ئەو یاریزانەى بەهۆى بەکارهێنانى تەواوکەری خۆراکی کە دەرمانی هاندەری قەدەغەکراوی تێدایە، بۆ ماوەى 4 ساڵ سزاى راگیران درا .
نەهامەتییەکانى پۆل پۆگبا بەر لەو سزایانە دەستیپێکرد ، کاتێک ئەستێرە 31 ساڵانەکە تواناى جەستەیی دابەزى و هاوشێوەى پێشتر دەرناکەوت ، جگە لەوەى لە مانچێستەر یونایتدیش لەگەڵ راهێنەردا کەوتە کێشە و دەستشکانەوەى قورس ، هەر بەو هۆیەوە جارێکى تر گەڕایەوە بۆ یانەى یۆفینتۆس، ئەم گەڕانەوەیە بۆ ئیتاڵیا هیچ خۆشییەکى بە پۆگبا نەبەخشى ئەویش بەهۆى ئەو پێکانە بەردەوامانەى دووچارى دەهات ، وەرزێکى تەواو لە یاریگاکان دوورى خستەوە .
 کێشەکانى پۆگبا کۆتایی نەهات ، دواتر ماتیاسى براى دووچارى دەیان کێشەى کرد لەسەرووى هەمویەوە ئەو تۆمەتەى گوایە پۆگبا سیحر و جادووى لە هاوڕێکانى کردوە لە هەڵبژاردەى فەرەنسا تاکو سەرکەوتوو نەبن بە تایبەت کیلیان ئیمپاپێ!  پاشان هەمان کەس واتاى ماتیاسى براى بووە هۆکارى ئەوەى  ئەستێرەکەی یۆڤێنتۆس لە مانگی ئاداری ٢٠٢٢ تووشی ڕفاندن و ڕەشبگیری دارایی ببێت.
هەموو ئەم کێشەو ئاڵنگارییانە بوونە هۆى ئەوەى یاریزانەکە بێ بەش بێت لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، جامی جیهانی ٢٠٢٢، لە کۆتاییشدا یۆرۆی ٢٠٢٤.
ئێستا تەنها دەروازەیەک بۆ گەڕانەوەى هیوا بۆ پۆگبا مابێتەوە ، تەنها هەڵبژاردەى نشتیمانى ووڵاتەکەیەتى ، چەند جارێک دیدێ دیشامپ باسى لە زەرورییەتى ئەو یاریزانە کردوە بۆ هێڵى ناوەند سەربارى بوونى ( چوامینى و کامافینگا و فۆفانا و کۆنە و  ماتیۆ گیندۆزى ) لەو هێڵەدا ، بەڵام راهێنەرەکەى فەرەنسا پێى وایە پۆل پۆگبا یاریزانێکى تەکتیکیە و زۆر بەباشى دەتوانێت ئەو هێڵانە پێکەوە ببەستێ ، بۆیە چەند جارێک ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە دەرگا بۆ گەڕانەوەى پۆل پۆگبا کراوەیە .
دوای ئەوەى دادگاى کاس سزاکەى لە 4 ساڵەوە بۆ 18 مانگ کەمکردەوە ، مانگى ئادارى داهاتوو پۆگبا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان بەڵام پێ ناچێت لە یۆفینتۆس بەئاسانى جێگاى ببێتەوە! ئەویش بەهۆى پەیڕەوکردنى ستراتیژێتێکى نوێوە کە تیاگۆ مۆتا دەستیپێکردوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP