نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە

ئابوری
17:07 - 2024-10-21

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە و هەریەک لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەراود بە دوێنێ نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمار کردووە. 

ئەمڕۆ دووشەممە له بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە (73) دۆلار و (48) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 1 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمەریکی بە (69) دۆلار و (70) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ 48 سەنت نرخەکەی بەرزبوەتەوە.

ئەم ناجێگیرییەى نرخى نەوت، بۆ ناسەقامگیرى ئاسایشی وڵاتان و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەمماس و حزبوڵا دەگەڕێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP