کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند، بەو پێیەش لیستی 129 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە خاوەنی 23 کورسی پەرلەمان.
بەپێی ئەو ئەنجامانەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە بازنەی سلێمانی 626 هەزار و 624 دەنگی راستەقینە هەبوون، کورسی پیاوان 25 کورسییەو ژنان 11 کورسییە، ژمارەی کورسی پێکهاتەکان دوو کورسییە و کۆی گشتی 38 کورسییە.
لەم ژمارەیەش لیستی 129 یەکێتی توانیویەتی 257 هەزار 359 دەنگی بەدەستبهێنێت، ببێتە خاوەنی 15 کورسی پەرلەمان.
هەر بەپێی ئەنجامەکان لە بازنەی دهۆک، 548 هەزار 15 دەنگی راستەقینە هەبوون، کۆی گشتیی کورسییەکانی 25 کورسییە کە بەم شێوەیە دابەشبوون 16 کورسی پیاوان، هەشت کورسی ژنان، پێکهاتەکان یەک کورسی.
لە کۆی کورسییەکانی پارێزگاکە یەکێتیی نیشتمانیی کورستان یەک کورسی بەدەستهێناوە.
لە بازنەی هەولێریش 669 هەزار 273 دەنگی راستەقینە هەبوون، بۆ 34 کورسی پەرلەمان کە بەم شێوەیە دابەشبوون، کورسی پیاوان 22 ، کورسی ژنان 10 ، دوو کورسی پێکهاتەکان. یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان توانیویەتی 6 کورسی بەدەستبهێنێت.
لە بازنەی هەڵەبجە 38 هەزار و 936 دەنگی راستەقینە هەبوون، بۆ سێ کورسیی پەرلەمانی، لەو ژمارەیە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. توانیویەتی یەک کورسی بەدەستبهێنێت.
هەولێر 34 کورسی
پارتی: 17 کورسی
یەکێتی: 6 کورسی
نەوەی نوێ: 5 کورسی
یەکگرتو: 1 کورسی
کۆمەڵ: 1 کورسی
هەڵوێست: 1 کورسی
بەرەی گەل: 1 کورسی
کۆتای مەسیحی: 1 کورسی
کۆتای تورکمان: 1 کورسی
سلێمانی 38 كورسى
یەکێتی: 15 کورسی
نەوەی نوێ: 8 کورسی
پارتی: 3 کورسی
یەکگرتو: 3 کورسی
کۆمەڵ: 2 کورسی
هەڵوێست: 2 کورسی
گۆڕان: 1 کورسی
بەرەی گەڵ: 1 کورسی
هاوپەیمانی: 1 کورسی
کۆتای مەسیحی: 1 کورسی
کۆتای تورکمان: 1 کورسی
دهۆك 25 كورسى
پارتی: 18 کورسی
نەوەی نوێ: 2 کورسی
یەکگرتوو: 2 کورسی
یەکێتی: 1 کورسی
هەڵوێست: 1 کورسی
كۆتا: 1 کورسی
هەڵەبجە 3 كورسی
یەکێتی: 1 کورسی
پارتی: 1 کورسی
یەکگرتو: 1 کورسی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP