زانكۆی سلێمانی دیدارێكی تایبەت بە دەرچووانی ساڵانی پیشوو رێكدەخات

کوردستان
15:36 - 2024-11-02

پاش تێپەڕبونی ٥٦ساڵ بەسەردامەزراندنی زانکۆی سلیمانی وە تیپەڕبونی ٥٢ ساڵ بەسەر دەرچونی یەکەم خولی دەرچوانی زانکۆی سلیمانی وە بۆ ساڵی سی هەم هەڵ دەستین بەیەک گەیشتنی دەرچوانی زانکۆی سلیمانی لە نیوان ساڵانی ١٩٧٢ بۆ١٩٨٢ كه ١٠ خولى  دەرچوان بڕۆانامەیان وەرگرتوە،لەم دیدارە کۆمەڵیک لە دەرچوانی زانکۆی سلیمانی دیین لە خوارو و ناوەڕاستی عیراق وە هەروەها لە شارەکانی تری کوردستان وە بەشیک لەوانەی کە لەدەرەوەی ۆڵات دەژین لە هەموو کۆلیجەکان ،ئەو میوانە ئازیزانەمان کە خاوەنی بیرۆکە کەن دین بۆ شاری سلیمانی شاری ڕۆشنبیری و زانستی ئەکادیمی بۆئەوەی سۆپاسی ئەم زانکۆیە بکەن کە بڕۆانامەیان تیا وەرگرتوە وە سۆپاسی خەڵکی شاری سلیمانی بکەن کە هەستیان بە غەریبایەتی نەکردوە  لە ماوەی چوار ساڵی خویندنیان ،ئەم دیدارە   تەنها دیدارە کە دەکریت لە ناو عیراق و ناوچەی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست ،
ئەم بەیەک گەیشتنە لەگەڵ هاۆڕی کانتدا پاش دابڕانیکی زۆر  شتیکی زۆر خۆشە بۆ یاد کردنەوەی بیرەوەریەکانی ڕۆژانی خویندن و زانکۆ ،جا هیوا دارم لە هەموو دەرچوانی زانکۆی سلیمانی وە بەتایبەت دانیشتوانی شاری سلیمانی کە ژمارەی ئامادەبونتان زۆر تر بێت لە ساڵانی پیشوو تر.
بەرنامەی دیدارەکە بەم شیوەیەیە:
ڕۆژی سی شەمە ڕیکەوتی ٥-١١-٢٠٢٤ کۆبۆنەوەی نافەرمیە لە کەمپی زانکۆ کۆنەکە وە ئامادەبوون اختیاریە
ڕۆژی چوار شەمە سەعات ١٠ی سەر لە بەیانی ڕیکەوتی ٦-١١-٢٠٢٤ کۆبۆنەوەی فەرمیە لە هۆڵی بۆنەکان لە کەمپی زانکۆ کۆنەکە وە ئامادەبونتان پیوستە
٧-١١-٢٠٢٤ میوانەکانی دیدارەکە سەیران دەکەن یان گەشتیکی ناو شار و زانکۆکان بە پیی  ئاو هەوای ئەو ڕۆژە
٨-١١-٢٠٢٤ کۆتایی بە دیدارەکە دیت
نیازی مستەفا ساڵح کەریم
لە جیاتی  لێژنەی سەرپەرشتیاران

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP