بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەفدێکی ئەنجومەنى نوێنەران سەردانى دادگای فیدڕاڵی کرد

کوردستان
22:01 - 2024-11-25

وەفدێکی فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سەردانى دادگای فیدڕاڵی کرد.

سۆزان مەنسور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی نەناردنی تەمویلی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارماندا پەیوەندی بە دادگای فیدراڵی و وەزارەتی دارایی بکەین، هەروەها پێویستە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان فشار لەسەر هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستبکرێت.

وتیشی: هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند کەمتەرخەمن، چونکە ناکرێت مووچەخۆر دوو مانگ مووچەی دوابکەوێت.

ئەوەشیخستەڕوو: بەراستی پەرلەمانتاران نازانن هۆکار چییە لایەک دەڵێت داهاتی نانەوتی نەنێردراوە، لایەکی دیکە دەڵێت پشکی بودجەمان وەک خۆی پێ ناگات، بەڵام مووچەخۆر ئەوەی دەوێت سەری مانگ مووچەکەی وەربگرێت.

هەروەها جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: دادوەر جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق پێی وتین لەڕووی یاسایی و مرۆییەوە پێویستە مووچەی فەرمانبەران دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و هەوڵی تەواوی خۆم دەدەم بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP