له‌زیندانیش غه‌در له‌شێروان شێروانی ده‌كرێت

کوردستان
15:20 - 2024-12-04

پارێزه‌رێكی رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی ئاشكرایده‌كات: "غه‌درێكی گه‌وره‌ له‌ شێروانی و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێت و رێگه‌ی پێنادرێت مافه‌ یاساییه‌كانی له‌زیندان وه‌ربگرێت".

پارێزه‌رێكی رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "به‌پێی یاساو رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژنامه‌نووس شیروان شێروانی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌رسێ مانگ جارێك هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت و سه‌ردانی كه‌سوكاره‌كه‌ی بكات، دوای دانانی تاپۆی خانوو بڕ‌ێك پاره‌ له‌بانك و كه‌فیل، كه‌ ئه‌م مافه‌ بۆ سزادراوانی تر هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ شێروان شێروانی قه‌ده‌غه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش جیاوازی دروستكردنه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی جیاوازی بیروڕ‌ای سیاسی".

"شێروان شێروانی رۆژنامه‌نووسی به‌ناهه‌ق زیندانیكراو دوای ته‌واوكردنی ٣ ساڵی حكومی یه‌كه‌می، جارێكی تر به‌ تۆمه‌ت و سیناریۆی تر ٢ ساڵ به‌ مادده‌ی ٢٩٥ حكومدرایه‌وه‌و له‌و حكومه‌ش ئه‌و مه‌رجه‌ی تێپه‌ڕ‌اندووه‌ كه‌ ده‌بێت ساڵێك له‌زینداندا بێت و دواتر مۆڵه‌تی پێبدرێت"، ئه‌و پارێزه‌ره‌ له‌كۆنگره‌كه‌دا وایوت.

له‌كۆتایدا پارێزه‌ره‌كه‌ی شێروان شێروانی وتی: "پێویسته‌ مانگی ٣ شێروان شێروانی ئازادبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ونكردنی دۆسیه‌یه‌كیيه‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ست ونكراوه‌و چه‌ندینجار به‌دواداچوونمان بۆ كردووه‌ له‌زیندان ده‌هێڵدرێته‌وه‌". 

رۆژی ٢-١٢-٢٠٢٢نوێنه‌ری زیندانیانی بادینان ئاشكرایكرد: "له‌ كاتێكدا كه‌سوكاره‌كه‌ی چاوه‌ڕ‌وانی ئازادبوونیان ده‌كرد، رۆژنامه‌نووس شیروان شیروانی له‌ زیندانی چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێر بۆ جاری چواره‌م، به‌ سیناریۆ و تۆمه‌تی دروستكراو سزادرایه‌وه‌"و له‌ئێستاشدا له‌زیندان مافه‌كانی پێنادرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP