لەنوێترین وەرگێڕانیدا نەوزاد عومەر بۆ بابەتێكی تەكنەلۆژی بەناونیشانی ڕۆبۆتە مرۆییەکان... کاتێک ئامێر سنووری بەرنامەسازی تێدەپەڕێنێت كە لە نوسینی د. ئیهاب خەلیفە سەرۆکی یەکەی گەشەپێدانی تەکنەلۆژی لەسەنتەری داهاتوو بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی پێشکەوتووە(١) ئاماژە بەوەدەكات كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا شایەتی چەندین دەسپێشخەری بۆ هەنگاونان بەرەو دروستکردنی ڕۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ بوین بۆیە بەم زووانە، ڕەنگە جۆرە مرۆڤێک ببینین لە شەقامەکاندا دەڕۆن، زەردەخەنەمان بۆ دەکەن و سڵاومان لێدەکەن، ئەگەر چی شانەی مرۆیی زیندوویان هەیە، دوو چاویان بۆ بیبین هەیە، بەڵام بێ ڕوحن و مرۆڤی ڕاستەقینە نین، لەگەڵماندا دەبن و هەست بە نیگەرانییەکانمان دەکەن، هیچ ترسێکیان بۆمان نابێت...
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP