گەورەترین یەدەگی نەوت لە ناوەڕاستی عیراق دۆزرایەوە

ئابوری
11:46 - 2025-01-21

کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست، بە هاوکاری کۆمپانیایەکی بیانی، دۆزینەوەی گەورەترین یەدەگی نەوتی کێڵگەی رۆژهەڵاتی بەغدای راگەیاند و پێشبینی دەکات زیاتر لە دوو ملیار بەرمیل بۆ یەدەگی نەوتی عێراق زیاد بکات.
رۆژنامەی سەباحی عیراقی بڵاویکردەوە، محەمەد یاسین حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست رایگەیاند، لە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بەرنامەی حکومەت بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی کەرتی نەوت، بە هاوکاری کۆمپانیای (ئی بی ئێس)ی چینی گەورەترین یەدەگی نەوت لە کێڵگەی رۆژهەڵاتی بەغدا دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەی لێشاوێکی نەوتی بەرهەمهێنەری بەرزی نەوتی مامناوەند و سوک بەدەست هاتووە و پێشبینی دەكرێت كە زیاتر لە دوو ملیار بەرمیل بۆ نەوتی عێراق زیاد بکات"، بەمەش دەبێتە گەورەترین دۆزینەوەی نەوت لە ناوەڕاستی عێراقدا.
وتیشی ئەم دەستکەوتە توانای بەرهەمهێنانی عێراق لە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) بەرز دەکاتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP