د.له‌تیف جه‌مال ڕ‌ه‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26 ی كانوونی دووه‌می 2025 له‌كۆشكی به‌غدا پێشوازیكرد له‌هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و وه‌فدی هاوڕ‌ێی كرد‌و رایگه‌یاند:"عیراق هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هه‌بێت ره‌تده‌كاته‌وه‌و پێویسته ڕ‌ێز له سه‌روه‌ری عیراق بگرێت".
سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه:"عیراق هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هه‌بێت ره‌تده‌كاته‌وه‌و پێویسته ڕ‌ێز له سه‌روه‌ری و ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌ربه‌خۆیی عیراق بگرێت، هاوكات ئاماژه‌ی به‌گرنگی پابه‌ندبوونی هه‌ردوو وڵات كرد به‌وه‌ی كه هیچ كامیان سه‌كۆی بازدان نین بۆ هه‌ڕ‌ه‌شه كردن بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌وی تریان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه عیراق به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عیراق".
سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه پێویسته ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ی لێكتێگه‌یشتنه كه‌له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ساڵی ڕ‌ابردوودا بۆ عیراق له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئیمزا كرابوو به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی گه‌لانی عیراق و توركیا جێبه‌جێ بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP