محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران پێشوازی له هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كات و جه‌خت له
هه‌ماهه‌نگیی و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌نه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی محه‌مه‌د شه‌یاع
سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاوكرده‌وه‌و
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:" له میانی دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی
نێوان هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێكرد، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی
هاوبه‌ش كرد، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ڕوداوه‌كانی سوریا، هه‌ر له دیداره‌كه‌دا
دوایین پێشهاته‌كانی سوریا‌و غه‌ززه و لوبنان تاوتوێكران و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی
پابه‌ندبوون به ئاگربه‌ست كرایه‌وه".
هه‌روه‌ك باس:" له گرنگیی یه‌كخستنی
هه‌وڵه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه كراوه، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له سه‌قامگیرییه‌كه‌ی،
له‌مباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له ئاماده‌یی عێراق كرده‌وه
بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت
به ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه له گۆڕه‌پانی ناوچه‌یی به‌دی كراون و جه‌ختی له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوریا ببێته گۆڕه‌پانی ململانێكان وتیشی، "عێراق
كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له سوریا به‌هۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر
ناوچه‌كه به‌گشتی".
سه‌باره‌ت به هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
توركیا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر به‌دواداچونی حكومه‌ت كرده‌وه،
بۆ دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتنامه لێكتێگه‌یشتنانه‌ی
كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره له مانگی نیسانی ساڵی ڕابردو
واژۆ كران.
له
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه :" هاكان فیدان سڵاوی سه‌رۆك كۆماری
توركیای گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خواستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی
بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، ئاماژه‌ی به خواستی توركیا كرد بۆ په‌ره‌پێدانی
هاوكاری له په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ردو سه‌ردانه
هاوبه‌شه‌كه‌ی سودانی و سه‌رۆك كۆماری توركیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر
جدیه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدانی ستراتیژی
و ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به هاوكاری له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاداشتنامه لێكتێگه‌یشتنانه‌ی
كه له نێوان هه‌ردو وڵات‌دا له بواره‌كانی وزه و په‌روه‌رده ئاڵوگۆڕی بازرگانی
و هاوكاری بانكی و بواره‌كانی تر واژۆ كراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP