رۆژنامەی سەباح بڵاویکردووەتەوە، ماوەی سێ ساڵە رێژەی
بێکاری و هەژاری لە عێراق کەمبووەتەوەو ئەمساڵ بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.
عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق
بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، توانیومانە رێژەی بێکاریی لەسەدا 16 پۆینت پێنجەوە بۆ لەسەدا
14 دابەزێنن، رێژەی هەژارییش لەسەدا 23 بۆ لەسەدا 17 دابەزیوە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی پلاندانی عێراق دەشڵێت، پلانەکانمان
بەئاراستەی گەشەپێدانی کەرتی تایبەت بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر سەرکەوتوو بووە.
وتیشی، بەئامانجی دابەزینی زیاتری رێژەی بێکاری و
هەژاری لە وڵات، لەسەر پلانەکانمان بەردەوامدەبین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP