سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە سەرۆكایەتی
ئەنجومەنی نوێنەران و فراكسیۆنەكان دەكات هەمواری یاسای بودجە بە زوویی و بەبێ
گۆڕانكاری پەسەند بكەن.
نوسینگەی رایگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە
راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوە، شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی لە كۆشكی حكومەت
میوانداری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگیرەكانی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كردووە،
لە كۆبونەوەكەدا سودانی جەختیكردۆتەوە لەسەر گرنگیی پەسەندكردنی هەمواری یاسای
بودجە بەبێ گۆڕانكاری وەك ئەوەی كە ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی كردووە، بە تایبەت ئەو
بڕگەی كە تایبەتە نەوتی هەرێم و بڕی 16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان بەرمیلێك نەوت
لە هەرێم دانراوە.
سودانی لە كۆبوونەوەكەدا داوای پشتیوانی لە
ئەنجومەنی نوێنەران كردووە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و هەنگاوەكانی بۆ
تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكان كە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی
خەڵكەوە هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP