چوار رۆژە کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و عیراق بەردەوامە

عێراق
10:16 - 2025-02-03

بۆ چوارەم ڕۆژی لەسەر یەک کۆبوونەوەی هەردوو وەفدی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت.
بەگوێری زانیایرییەکان دوێنی تاوەکو درەنگانێک تیمە تەکنیکییەکانی کوردستان و عێراق بەردەوامبوون لە کارکردن لەسەر لیستی خانەنشینان، ئەمڕۆ بەشێک لە ئیشەکان یەکلادەبنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاربوو دوێنێ بڕیاری تەمویلکردنی مووچەی مانگی یەک بدرێت و ڕاپۆرتی کۆتایی سەرنج و تێبینییەکانیش هەر دوێنێ دراوەتە تەیف سامی و چاوەڕوانی ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عیراقن و ئەمڕۆ یان سبەی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچە دەدات.
ماوەی چوار ڕۆژە وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی مووچەی مانگی یەک و پرسی بودجە لە بەغدان و لەگەڵ هاوتاکانیان زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان کردووە، ئەمڕۆش کۆبووەنەوە بەردەوامدەبێت تاوەکوو لەسەر ئەم بابەتانەو داواکارییەکانی بەغدا بگەنە ئەنجامی کۆتایی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP