21 ساڵ بەسەر موڕافەعە گەورەکەی سەرۆک مام جەلال تێدەپەڕێت، کە بە بەڵگە کوردستانیی بوونی کەرکوکی سەلماند.
9ی شوباتی ساڵی 2004، سەرۆک مام جەلال لە کۆبوونەوەیەکی "مەجلیسی حکوم"ی عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، پێویستە لەسەر مەجلیسی حوکم دان بە فیدڕاڵییەتی کوردستاندا بنێت و کار بۆ ئاساییبوونەوەی رەوشی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بکات و ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە بۆ پێش پڕۆسەی تەعریب و شێواندنی یەکە ئیدارییەکانیان.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک مام جەلال، بە بەڵگە و خستنەڕووی نەخشەیەکی مێژوویی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی، کوردستانیی بوونی کەرکوکی سەلماند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP