بەنزینخانەی ئەندەلوس داخرا

کوردستان
10:03 - 2025-03-23

لقی كەركوكی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە ئەمڕۆوە بەنزینخانەی ( ئەندەلوس ) كە دەكەوێتە گەڕەكی تەپەوە دادەخرێت.
داخستنی ئەم بەنزینخانەیە دوای ئەوەدێت كە پڕۆژەی ستراتیژی ئەندەرپاسی ئیخوان ( برایەتی ) دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە پڕۆژەیەكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگییەكانی هاتووچۆ و جوانتركردنی سیمای شار.

هەروەها لقی كەركوكی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان وەك جێگرەوە سێ بەنزینخانەی دیكەی دەستنیشانكردووە كە شۆفێران دەتوانن بەنزینی لێوەربگرن ئەوانیش بریتین لە بەنزینخانەكانی ( شۆراو ، ئەڵماس ، ذهب الاسود ) كە بەنزین بەهەمان نرخ و كوالێتی دابەشدەكەن بەسەر شۆفێراندا.

هەروەها لقی كەركوكی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی سەعاتەكانی كاركردنی بەنزینخانە حكومییەكان بۆماوەی یەك سەعات ، بەوشێوەیەش بەنزنخانە حكومیەكانی كەركوك تا سەعات 12ی شەو كراوەدەبن جگە لە بەنزینخانە 24 سەعاتییەكان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP