چاوەڕواندەکرێت لە دوای 20ی ئەم مانگەوە بەغدا مووچەی مانگی چوار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت:" بەهۆی پەیرەوکردنی سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە هیچ کێشەیەك لە لیستەکەدا نەماوە".
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئاماژەی بۆئەوەکرد: " وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم سیسته‌می په‌یرۆڵی بۆ یه‌كه ژمێریارییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان كاراكردووه و داوای لێكردوون له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا لیستی مووچه ئاماده بكه‌ن، به‌هه‌مانه شێوه‌ی مانگی ڕابردوو بۆ ئه‌م مانگه‌ش داتا و زانیارییه‌كان به خێرایی و كه‌متر له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژ داغڵی سیسته‌مه‌كه ده‌كرێت و دواتر وەفدێکی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی پێداچوونه‌وه و وردبینی بۆ ده‌كات".
ئاماژەی بۆئەوەشکرد: "له‌دوای 20ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستده‌كرێت به تمویلی مووچه‌ی مانگی چوار، تا ئێستاش هیچ گرفتێك نییه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی مووچه‌ی مانگی چوار ڕه‌وانه نه‌كرێت، ته‌نها كێشه‌یه‌ك هه‌بێت بابه‌تی هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمه هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت".
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگەیاند: "بەهۆکاری ئەوەی لیستی مووچەی مانگی چوار بەهەمان شێوەی لیستی مووچەی مانگی سێ بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت، چاوەڕواندەکرێت لە کەمترین ماوەدا لیستەکە ئامادە بکرێت و رەوانەی بەغدا بکرێت، هاوکات چاوەڕوانیش دەکرێت لە دوای 20ی ئەم مانگەوە بەغدا مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێم بنێرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP