شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات، یه‌كه‌م ده‌ره‌ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی تره‌مپ له‌سه‌ر عێراق ده‌ركه‌وت و به‌وهۆیه‌وه پێدانی دۆلار به نرخی حكومی به گه‌شتیاران راده‌گیرێت.
د.نه‌بیل مه‌رسومی له ئه‌ژماری خۆی له پلاتفۆرمی (X) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "یه‌كه‌م ده‌ره‌نجامی زیادكردنی باجی گومرگی ئه‌مریكی، راگرتنی پێدانی دۆلاره به گه‌شتیارانی‌عێراقی به نرخی فه‌رمی 132 هه‌زار دینار له به‌رامبه‌ر هه‌ر 100 دۆلارێك".
د.نه‌بیل مه‌رسومی پێشیوایه هه‌ر له ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی‌باجی گومركی به‌سه‌ر وڵاتان و له‌نێویاندا عێراق، "دابه‌زینی نرخی نه‌وته، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی عێراق له دۆلار"
ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌های دۆلار له به‌رامبه‌ر به‌های دیناری عێراقی له چه‌ند مانگی رابردوودا سه‌قامگیرییه‌كی رێژه‌یی به‌خۆوه بینیبوو، به‌ڵام شاره‌زایانی ئابووری پێشبینیده‌كه‌ن، به‌های دۆلار جارێكی دیكه به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بڕوات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP