عیراق و هەرێم بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە دەدەن

عێراق
14:07 - 2025-04-08

ئەنجوومەنی وزاری ئابوری عێراق بڕیاریدا بۆ لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوە بدرێت، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش دەڵێت: بەرهەمی تەماتە لە بازاڕدا کەمبوەتەوە بۆیە قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمەمان هەڵگرتوە.

لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنەکەدا هاتوە، بڕیاردراوە لەمەودوا رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی هێلکە لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق.

ئەوەش هاتوە، رێگە دەدرێت بە هاوردەکردنی تەماتە، پەتاتە، قەیسی، کەلەرم، کاهو و چەوەندەر، بەو پێیەی وەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو بەرهەمانە کۆتایی هاتوە، هەروەها بەهۆی بوونی بەرهەمی ناوخۆیی رێگە بە هاوردەکردنی پیازیش نادرێت.

هاوکات، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە لە نوسراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتوە، رۆژی 1.4.2025 وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریداوە بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لە دەرەوەی وڵات.

دەشڵێت: دوای بەدواداچون بۆ بەرهەمی تەماتە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوت ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان زۆر کەمبوەتەوە و نرخی بەرزبوەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP