عێراق ژماره‌ی سوودمه‌ندانی بيمه‌ی ته‌ندروستیی بۆ دوو هێنده‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌

تەندروستی
17:30 - 2025-04-08


ملیۆن و 145 هەزار دانیشتووی بەغداد بیمەی تەندروستییان بۆ دەرچووە، حکومەتیش دەیەوێت ژمارەکە بۆ دوو هێندە بەرزبکاتەوە.

عەلی ئەحمەد عوبێد بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی بیمەی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە رۆژنامەی (صباح)ی وتووە، ملیۆنێک و 145 هەزار هاووڵاتی لە بەغداد لە بیمەی تەندروستی سودمەندن، بەمزووانەش پلانی گشتیی بۆ ساڵی 2025 رادەگەیەنن، کە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەسی دیکە دەگرێتەوە.

لەو ژمارەیە 450 هەزاریان سودمەندبووی چاودێریی کۆمەڵایەتیین، 450 هەزاری دیکە فەرمانبەری حکومین، هەروەها 315 هەزار لە وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و ئاون، لەگەڵ زیادکردنی 60 هەزار خاوەنپێداویستیی تایبەت.

هەر فەرمانبەرێکیش پێویستی بە نەشتەرگەریی بێت لە نەخۆشخانەی حکومی، %90ـی تێچووەکەی لەئەستۆدەگرن، بەڵام ئەگەر فەرمانبەرێک لە نەخۆشخانەی تایبەت نەشتەرگەییەکە بکات %70ـی تێچوەکەی بۆ دەدەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP