وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ئاماژهی بۆئهوهكرد، ئەگەر ئەمریکا نیازپاکی خۆی لە دانوستانەکانی پەیوەست بە ئەتۆمی پیشانبدات، ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ـ ی نیسانی 2025 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:" ئەگەر بەرپرسانی ئەمریکا بە ئیرادەیەکی راستەقینە بێنە عومان، ئەوا له دانوستانەکاندا ئهنجام بهدهستدههێنین"
بهپێی ئاژانسی رۆژنامهوانیی فهرهنساش:" عێراقچی جەختییکردوەتهوە، كه ئامانجی سەرەکیی وڵاتكهی لە دانوستانەكهدا، بە دەستهێنانی مافهكانی گەلی ئێران و هەڵگرتنی سزاکانە."
ئەمە لەکاتێکدا، عێراقچی دوێنێ لە پلاتفۆرمی (ئێکس) کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتەکەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە عومان پشتڕاستکردەوە و وتی:" ئەمە تاقیکردنەوەیە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە."
میدیاكانی ئێرانیش بڵاویکردووەتەوە:" گفتوگۆکان بەسەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران و نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف بەرێوەدەچێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP