رۆژی 9ی نیسانی 2003 ، لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ئەمریكا بەغداد بەتەواوی كۆنتڕۆڵكراو لە گۆڕەپانی فیردۆسی پایتەخی عیراق پەیكەری سەدام حسێن سەرۆك كۆماری رژێمی روخاوی عیراقیان وەك رەمزێك بۆ تێكشاندنی دەسەڵاتەكەی روخاندو ئیدی كۆتایی بەدەسەڵاتی 24 ساڵەی سەدام و دارودەستەكەی هات.
پێشتر رژێمی بەعسی لەناوچوو بە دڕندانەترین شێوە ئازاری سەرجەم پێكهاتەكانی عیراقیدا بەتایبەت كورد كە لە 16-3-1988 كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی كردو 5000 رۆڵەی ئەو شارەی شەهیدكرد، هەروەها شاڵاوی ئەنفالیش یەكێكی تر بوو لە كارە قێزەونەكانی رژێمی بەعس كە تێیدا 182 هەزار هاووڵاتی كوردی بێ تاوان، بێ سەرو شوێن كران و ئێستا رۆژ بەرۆژ گۆڕی بەكۆمەڵ لە عیراق دەدۆزرێنەوە كە كوردی تیا زیندە بەچاڵكراون.
دواتریش سەدام حسێن لە 13ی كانوونی یەكەمی 2003 لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستگیركرا و لە 30ی كانوونی یەكەمی 2006 دوای دادگاییكردنی لە عیراق لە سێدارە درا، کە پێشر لە 20-3-2003، ئەمریكاو هاوپەیمانانی یەكەم گورزی ئاسمانیان لە عیراق وەشاند بەمەبەستی لەناوبردنی رژێمی بەعسی لەناوچوو و رزگاركردنی هاووڵاتییان لە ژێر دەستی ئەو رژێمە دیكتاتۆرە، لە رۆژی 9-4-2003 بەغدا لەلایەن هاوپەیمانان بەتەواوی كۆنتڕۆڵكراو پەیكەری سەدام حوسێنی دیكتاتۆر لە پایتەختی عیراق روخێنرا كە ئەوەش وەك خەون وابوو بۆ عیراقییەكان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP