ئەمڕۆ نۆیەمین کۆنفرانسی ئامادەکارییەکانی دیداری یەکێتی لە راپەڕین بەڕێوەدەچێت

کوردستان
10:07 - 2025-04-09

ئەمڕۆ  نۆیەمین کۆنفرانسی ئامادەکارییەکانی دووەمین  دیداری یەکێتی لە راپەڕین بەڕێوەدەچێت.

پێشتر   سکرتارییەتی لیژنەی باڵای دیدار رایگەیاندبوو:"  رۆژی چوارشەممە شەمەندۆفەری دیداری یەکێتی دەگاتە دەڤەری راپەڕین و  کۆنفرانسی نۆیەمی دیدار لە راپەڕین دەکرێت و تێکۆشەرانی دەڤەری راپەڕین لە سایەی کێوە رەشی سەربەرزدا بەهاری گفتوگۆی حزبیانەی خۆیان بۆ دوارۆژی گەشی یەکێتی گەرم دەکەن".

ئاماژە بەوەشکرابوو: نۆیەمین کۆنفرانس دوای کۆنفرانسەکانی ( موسڵ، سلێمانی ، دهۆک، هەولێر ، کۆیە، گەرمیان، شارەزوور و کەرکوک ) دێت و کۆتا کۆنفرانسی پێش دیدارە گشتییەکەیە، سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە لە چوارچێوەی ئامادەکاریدان  بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبوونی  بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان" 

بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییەو بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە, یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP