لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی یەکێتی بڕیاری هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەدرێت

عێراق
10:08 - 2025-04-09

پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوای هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە تایبەتە بە ئەنفالکراوان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات و داواکەی پەسەند دەکرێت و بڕیاری هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەدرێت.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: "پاش ئەوەی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانیم کرد، نوسراوێکم ئاڕاستە کرد کە تایبەت بوو بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە تایبەتە بە ئەنفالکراوان".

وتیشی: محەمەد شیاع سودانی لای خۆیەوە ڕەزامەندی دەربڕی بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە لە نزیکترین کاتدا، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی ئاڕاستەی دامەزراوەی شەهیدانی عیراق کرد بەئامانجی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە ماونەتەوە تایبەت بە ڕوفاتی ئەنفالکراوان لەنزیکترین کاتدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP