رفعەت عەبدوڵا : پێویستە خەڵكی چەمچەماڵ خزمەتی زیاتر بكرێن

کوردستان
18:16 - 2025-04-15

ئەمڕۆ 15 ی 4ی 2025 رفعەت عەبدوڵا  بەئامادەبوونی دكتۆر  یوسف گۆران  ئەندامی  مەكتەبی سیاسی،  لە شاری سلێمانی  پێشوازی لە سەركەوت حەسەن   لێپرسراوی  مەڵبەندی  رێكخستنی چەمچەماڵ و  ژمارەیەك لە ئەندامانی مەڵبەند  كرد.

 لەو دیدارەدا رفعەت  عەبدوڵا  ئاماژەیدا بەوەی كە  سنوری چەمچەماڵ و خەڵكە بەشەرەفەكەی قوربانی زۆریان داوە  لە رۆژانی  سەختی خەبات و لە تاوانی  ئەنفالدا ، بۆیە پێویستە  خزمەتی  زیاتر بكرێن  و راشیگەیاند  ئێوەی  هەڤاڵانی  رێكخستن  لە سنورەكەدا درێغیتان نەكردووە  لەو  بەرنامەیەی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە  هەیەتی .

 لەبەشیكی  تری  كۆبونەوەكەدا باس نوێبونەوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  كراو لەوبارەیەوە دكتۆر یوسف گۆران  چەند روونكردنەوەیەكی  پێشكەش بە ئامادەبوان كرد


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP