قوباد تاڵەبانی : پیرۆزە دهۆک، پیرۆزە کوردستان

کوردستان
23:39 - 2025-04-15

بەبۆنەی بردنەوەی یانەی دهۆك و بوون بەپاڵەوانی جامی یانەپاڵەوانەكانی كەنداو ، قوباد تاڵەبانی لە فەیسبوكی خۆی پیرۆزباییی لە یانەی دهۆك كرد و وتی ئەمڕۆ من دهۆكی بووم.

ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەی : 
ئەمڕۆ بەندە دهۆکی بووم، ئەمڕۆ هەموو کوردستانییەک دهۆکی بوون.
لە دڵەوە خۆشحاڵ بووم بەو سەرکەوتنە مێژووییەی یانەی دهۆک کە بوونە پاڵەوانەی جامی کەنداو. 
دڵنیام ئەم سەرکەوتنە مەزنە هاندەرە بۆ هەموو یانەکانی کوردستان کە خەون بە سەرکەوتنی گەورەتر لە ئاستی نێودەوڵەتی ببینن. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی وەرزشی کوردستانە، سەرکەوتنی هەر وەرزشوانێک و سەرکەوتنی هەموو وەرزشی کوردستانە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP