جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزدیی پیرۆزبایی له ئێزدییه‌كان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كان:"ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانه به هاوبه‌شی كاربكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ناوچه ئێزدییه‌كانی دیكه و دابینكردنی ژیانێكی ئارام و ئاسووده بۆ خوشك و برایانی ئێزدیی".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:"به‌بۆنه‌ی چارشه‌مباسۆر (سه‌ری ساڵی ئێزدیی) گه‌رمترین پیرۆزبایی له خوشك و برایانی ئێزدیی ده‌كه‌م و هیوای رۆژانێكی جه‌ژنی پڕ له خۆشی و ئارامییان بۆ ده‌خوازم".
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:"ئێزدییه‌كان به‌شێكی گرنگ و دانه‌بڕ‌اوی گه‌لی كوردستانن، هه‌ر بۆیه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رانی كورده له به‌غدا به هاوبه‌شی كاربكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ناوچه ئێزدییه‌كانی دیكه و دابینكردنی ژیانێكی ئارام و ئاسووده بۆ خوشك و برایانی ئێزدیی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP