سیاسه‌تمه‌دارو راوێژكارێكی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاڤای كوردستان، هاوكێشه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی ناگۆڕێت و واشنتۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له پیشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده).
ئەمڕۆ چوارشەممە16ی نیسانی 2025، (حازم گەبرا)، سیاسەتمەدارو ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به ئاژانسی (نۆرس پرێس)ی ڕاگەیاندووه:" پێشنیازی کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە سوریا لە 2 هەزارەوە بۆ هەزار سەرباز "جێی نیگەرانی نییە"و هاوکێشەکە لەسەر زەوی ناگۆڕێت."
(غەبرا) ئاماژەی بۆئەوەشكردووه:"پێشتر پێشنیازێكی له‌و جۆره‌ی بیستووە، كه وەزارەته‌كه له رابردوودا چه‌ند پلانێكی بۆ کەمکردنەوەی هێزەکان یان کشانەوەی بەشێکی ئه‌و هێزانه، بەگوێرەی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئاماده‌كردووه"
پێشتر ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە: "واشنتۆن ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێزەکانی لە سوریا بۆ نیوە کەمبکاتەوە."
ئه‌و راوێژكاره‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونشیكردووه‌ته‌وه:" ئەمریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی هێزه‌كای (هه‌سه‌ده) بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و زیندانانه‌ی كه چه‌كدارانی داعش تێیاندا زیندانی كراون، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ماهه‌نگیی و مه‌شق و راهێنان له بواره ئه‌منییه‌كان و پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه"
ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریادا به‌پێی هه‌ندێ‌ك ئاماری نا ره‌سمی، بە نزیکەی 2 هەزار سه‌رباز مەزەندە دەکرێت کە زۆربەیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP