کۆمسیۆن نۆزدە لیژنە بۆ بەدواداچوونی یاسای ریشەکێشکردنی بەعس لە هەڵبژاردندا پێکدەهێنێت

عێراق
11:11 - 2025-05-13

کۆمسیۆن 19 لیژنەی بۆ سەرپێچیکارانی یاسای ریشەکێشکردنی بەعس لە هەڵبژاردندا دانا.

رۆژنامەی سەباح بڵاویکردووەتەوە هەیمان تەحسین بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، بۆ هەڵبژادنی پەرلەمان گرنگییەکی زۆر بە یاسای ریشەکێشکردنی بەعس دەدەن.

 هەیمان تەحسین وتوویەتی سەرەڕای ئەوەی لە بەغداد دوو لیژنەیان دروستکردووە، لە نووسینگەی هەر پارێزگایەکیش لیژنەیەکی تایبەت درووست دەکەن تا ئەو یاسایە و بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکان سکاڵای هەموو لایەن و پارت و کەسایەتییەکان وەردەگرێت و بەدوایاندا دەچێت.

وتیشی، فەرمانگەکەیان هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ دەستەی باڵای لێپێچینەوە و دادپەروەریی و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو پێشتر چەندین سکاڵایان لەو بارەیەوە پێگەشتووە و لیکۆڵینەوەیان لەبارەوە کردووە و ئێستا لیستێکیان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی هەموو کەس مافی خۆی وەربگرێت و رێگە لە بەعسییەکان بگیرێت نوێنەرایەتی خەڵک بکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP