ئەنجومەنی ڕۆحی دروزەکان راگەیەندراوێکیان لە بارە گرژی و شەڕەکانی ئەم دواییەوە بڵاوکردوە و داوا دەکەن هێزەکانی حکومەت بچنە ناو پارێزگاکە و گروپە چەکدارەکانیش بەمەبەستی راگرتنی خوێنڕشتن چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگاکەدا گەشتوین بەو باوەڕەی دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت. داوا لە هەمو گروپە چەکدارەکانی پارێزگای سویدا دەکەن هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی وڵات بن و بەرەنگاریان نەبنەوە و چەکەکانیان ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ بکەن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، پێویستە دەوڵەت دەسەڵاتی سەرتاسەری هەبێت بەسەر پارێزگاکەدا، ئەویش لە ڕێگەی دامودەزگا رەسمییەکان، بەتایبەتی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان.
ئەنجومەنەوەکە رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە هاتنە ناوەوەی هێزەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دەکەین بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان و ئاسایشی پارێزگاکە
داواشدەکەن دیالۆگێک لەگەڵ حکومەتی سوریا بکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کاردانەوەی ڕوداوەکان و چالاککردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بە هاوکاری لەگەڵ دانیشتوانی پارێزگاکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP