ئەمریکا هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی سووریا دەدات

جیهان
10:37 - 2025-07-17


ئەمریکا گرژییەکانی سووریا و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە بە "لێکتێنەگەیشتن" ناو دەبات و هەوڵی کەمکردنەوەی ئەو گرژییانە دەدات.
ماوەی چوار ڕۆژە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سووریا و دروزەکان لە شاری سوەیدا بەردەوامە، بەمەبەستی پاراستنی درۆزەکانیش، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریا دەستپێکرد.
تامی، برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە هەوڵی ئەوەدان گرژییەکانی سووریا کەم بکەنەوە. وتیشی پرسەکە ئاڵۆزە و هەوڵ دەدرێت بە کشانەوەی سوپای سووریا لە سوەیدا ڕێگا بۆ هێوربوونەوەی دۆخەکە خۆش بکرێت.
بەهۆی پێکدادانەکانی سوپای سووریا و دروزەکان زیاتر لە 300 کەس کوژراون و ئیسرائیلیش بە پاساوی بەرگریکردن لە دروزەکان زیاتر لە 160 ئامانجی لە سووریا بۆردومان کردووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP