سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا به به‌رده‌وامیی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌ت به‌شدارییان له هێرشه‌كان بۆسه‌ر دروزه‌كانی شاری سوه‌یدا كردبێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی دروز ته‌رمی چه‌ندین كوژراوی هێرشبه‌ره‌كانیان كه‌وتووه‌ته‌ده‌ست، له گیرفانی ئه‌و چه‌كدارانه ناسنامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه گرته ڤیدیۆیانه‌ی دروزه‌كان له سۆشیال میدیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه جه له ناسنامه، ئاڵای ئیداره‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریایان پێبووه.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌یسه‌لمێنێت كه چه‌كدارانی سه‌ربه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، هه‌رچه‌نده پۆشاكی سه‌ربازییان له‌به‌رنه‌كردووه به‌ڵام به جل و به‌رگیی هۆزه‌كان به‌شدارییان له هێرشه‌كان بۆسه‌ر سوه‌یدا كردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP