روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ كه رێكخراوێكی مه‌ده‌نی بێ لایه‌نه‌و باره‌گای سه‌ره‌كی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه ئاشکرایده‌كات لە حەوت رۆژی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی شاری سوەیدا زیاتر لە هەزار کەس کوژراون کە 194 کەسیان گولــله بارانكراون.
روانگەکە له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" له‌و شەڕو پێکدادانانه‌ی سوه‌یدا لە 13ی7ی2025وە تاوەکو ئێستا هەزار و 17 چەکدار و سەربازو هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون، کە لە نێویاندا شەش منداڵ و16 ژنیان تێدایە".
ئه‌وه‌شه‌یخستووه‌ته‌ڕو كه :" له‌و ژماره‌یه 336 چەکداری دروزو 298هاووڵاتی مه‌ده‌نی دروز کوژراون کە 194 یان راستەوخۆ گولـلەباران کراون".
ئه‌و روانگەیه ئاشكراشیكردووه:"342 چه‌كداری سەر بە وەزارەتی بەرگریی و دەزگای ئاسایشی گشتیی سوریا‌و 21 چه‌كداری سه‌ربه خێڵه‌کان کوژراون و لەو ژمارەیەش 3 کەسیان راستەوخۆ گولـلە بارانکراون".
راشیگه‌یاندووه:" بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلشەوە 15 چەکداری سەر بە حکومەت کوژراون".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP