هۆزە عەرەبەكانی سوریا كشانەوەی چەكدارەكانیان لە سوەیدا رادەگەیەنن

جیهان
15:18 - 2025-07-20

نورەدین بابا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، دوای هەوڵە چڕەكانی وەزارەتەكەیان بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاگربەست، لە ئێستادا سەرجەم چەكدارانی هۆزەكان لە پارێزگای سوەیدا كشاونەتەوە.

هەروەها ئەنجومەنی هۆزە عەرەبەكانی ئەو ناوچەیەش كشانەوەی سەرجەم چەكدارەكانیان راگەیاند و ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، بۆ پابەندبوون بەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ حكومەتی سوریا ئەنجامیانداوە هێزەكانیان كشاندۆتەوە.

هاوكات، سەرۆكایەتی سوریا لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریدا لە پێشێلكاریی رێككەوتنەكە و رایگەیاند، هەر  پێشێلكارییەك بە تێكدانی سەروەری نیشتمانی هەژمار دەكرێت.

ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش رایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی سوریا دەستبەجێ دەستدرێژی و كوشتنی كەسانی بێتاوان رابگرن،هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامبوونی ئەو پێشێلكارییانە هەموو چانسێك بۆ داهاتووی سوریای یەكگرتوو و ئارام تێكدەدات.

جەختیلەوەشكردەوە، ئەگەر دیمەشق جدییە لە پاراستنی هەر هیوایەك بۆ بنیاتنانی سوریایەكی دوور لە داعش ، دەبێت هەنگاوی بەپەلە بنێت.

وتیشی، پێویستە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو كەسانە بكرێت كە دەستیان هەبووە لەسەر هەڵدانی ئاڵۆزییەكان و كوشتنی خەڵكی بێتاوان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP