ئەمریکا بەردەوامە لە سزا و گوشارەکانی بۆ سەر عێراق،
ئەمجارە لە کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسایەک دژی گرووپێکی گەورەی حەشدی شەعبی پەسند
کرا.
کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی دژی ڕێکخراوی بەدر
پەسند کرد، کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات، ڕێکخراوێکی نزیک لە ئێرانە و یەکێکە کۆنترین
گرووپە چەکدارەکانی عێراق، ساڵی 1983 دامەزراوە.
پرۆژەیاساکە داوا لە ترەمپ دەکات لە ساڵی 2026 ئەو
بڕە پارەیەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ حکومەتی عێراق تەرخانی دەکات، نابێت ڕێکخراوەکە
لێی سوودمەند بێت.
پڕۆژەیاساکە لەلایەن جۆی وۆڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی
پێشکەش کراوە و لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تێپەڕێنراوە، ئامانجی ئەوەیە چالاکییەکەکانی
ڕێکخراوی بەدر سنووردار بکات، هۆشداریش دەدات ئەگەر ڕێکخراوی بەدر لە هاوکارییەکانی
ئەمریکا سوودمەند بێت، ئەوا سەرجەم هاوکارییە دارایی و سەربازییەکان بۆ هێزە عێراقییەکان
ڕادەگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP