بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی - مان پێگەیشت لە رووداوی ئاگرەکەوتنەوە کارەساتاوییەکەی یەکێک لە بازاڕەکانی پارێزگای واستی ئازیزدا.
لە کاتێکدا لەدڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ خوشک و برایانمان لەپارێزگاکە دەردەبڕین، بەشداری خەمیانین لەم کارەساتە گەورەدا .
دواکارین لە خوای گەورە رۆحی قوربانییەکانمان بۆ هەمیشە شادبکات، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و ئارامیش بە ئێمە و کەسوکاری قوربانیان ببەخشێت. هەروەها هاریکاری تەواوی خۆمان لەگەڵ دانیشتوانی پارێزگاکە و حکومەتی خۆجێی و دامەزراوە تەندروستی و ئیدارییەکان رادەگەیەنین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP