نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە
رایگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، وەزیری
ناوخۆی ڕاسپارد بەشێوەیەکی مەیدانی ئامادەبێت لە شوێنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی
شاری کوت و دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ هۆکارەکان و بارودۆخی دەوروبەری بکات و
لێکۆڵینەوەیەکی تەکنیکی ورد ئەنجام بدات بۆ ئاشکراکردنی هەر کەموکوڕییەک و هەموو
ڕێوشوێنێکی توندی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە
ڕووداوانە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە: لە چوارچێوەی
بەدواداچوونی بەردەوامی سەرۆک وەزیران بۆ
کاردانەوەکانی ئەم ڕووداوە دڵ تەزێنە، فەرمانی ناردنی تیمێکی پزیشکی بە هەموو
توانایەکەوە کرد، بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی ڕزگارکردن و چارەسەرکردنی
بریندارەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پرسەو سەرەخۆشی خۆی
ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان کردو هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆیان دەربڕی، و
داواکارە لە یەزدانی مەزن دڵنەوایی و ئارامییان پێ ببەخشێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP