ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی
نائاسایی ئه‌مڕ‌ۆیدا لێكتێگه‌یشتنی نوێی له‌گه‌ڵ هه‌رێم په‌سه‌ند كرد‌و بڕ‌یاری
ناردنی مووچه‌ی دا.
دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی ى.ن.ک و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق
و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی
هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی دووباره گه‌ڕ‌ایه‌وه‌یه به‌غدا بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی لێكتێگه‌یشتنی
نێوان هه‌رێم به‌غداو دواجار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی
نائاسایی ئه‌مڕ‌ۆیدا لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئیمزا كرد‌و بڕ‌یاریدا مووچه‌ی
مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به
ئاماده‌بوونی ته‌واوی وه‌زیره‌كان به‌ڕ‌ێوه‌چوو، كه تێیدا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م،
بڕ‌یاردرا مووچه‌ی مانگی پێنج ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت، له به‌رامبه‌ریشدا پێویسته
حكومه‌تی هه‌رێم 240 ملیار دینار وه‌ك داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگه‌كانی پێنج و شه‌ش
بۆ عیراق بنێرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم
له‌كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردوویدا لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئیمزا كرد.
سه‌ردانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كیتیی
نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌غدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 13ی7ی2025 ی نێوان یه‌كێتی و
پارتی دێت، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال
تاڵه‌بانی کرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مووچه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP