پۆڵەندا.. پشكنین بۆ مۆمیایەكی میسڕی دەكرێت و دەردەكەوێت دوو گیانە

زانست و تەکنەلۆژیا
19:02 - 2021-04-30

ماڵپەڕێكی پۆڵەندی لەهەوالێكی سەیرو سەمەرەدا ئاشكرایكردووە، لە ساڵی 2016 مۆمیایەك دۆزرایەوە كە تەرمی مۆمیاكراوی ژنە كاهینێك بووە و لوك دواييانه‌ دەركەوتووە كە ئەو ژنە دووگیان بووە.

زانای شوێنەوارناسی باسی لەوە كردووە كە لەكاتی لێكۆڵینەوە لەرێگەی تیشكەوە قاچێكی بچوكیان لەناو منداڵدانی ژنە مۆمیاكراوەكەدا بینیوە و بۆیان روون بووەتەوە ژنەكە لە هەفتەی 26 تاوەكو 28ی دووگیانیدا بووە.  

تائێستاش زانایان نەیانتوانیوە ڕەگەزی كۆرپەكە دیاری بكەن، بەڵام ئەو مۆمیایە بە ناوازەو دەگمەن دادەنرێت چونكە یەكەمجارە مۆمیای لەو شێوەیە دۆزرابێتەوە.

زاناكانی شوێنەوارناسی ئاماژەش بۆ ئەوە دەكەن تاوەكو ئێستا هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو كاهینە دیار نییە، هاوكات باس لەوەشدەكەن كاتێك ئەو كاهینە گیانی لەدەستداوە تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 30 ساڵدا بووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP