ئيمارات وه‌ك يه‌كه‌م وڵات ديارى كرا بۆ خێراىى ئينته‌ر نێت

زانست و تەکنەلۆژیا
06:18 - 2021-05-06

ئیمارات پلەی یەکەمی لە جیهاندا وەک خێراترین تۆڕی مۆبایل لە جیهاندا لە پلەی یەکەم دا به‌ده‌ست هێنا ، بەپێی( ئیندێکس ئۆکلا) بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2021 ، ڕێبەری جیهان لە تاقیکردنەوەی خێرایی برۆدباندی جێگیر ، تۆڕەکانی مۆبایل و داتادا داگرتن و شیکردنەوەی خێرایی گواستنەوە.
ئەم دەستکەوتەش زیاد دەکرێت بۆ زنجیرە دەستکەوتەکانی ئیمارات، کە هاوپێچ بووە لەگەڵ بەیاننامەی ساڵی 2021 ی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی ئیمارات
خێرایی داگرتنی داتای مۆبایلی ئیمارات لە مانگی ئازاردا 178.52 مێگا بايت بووه‌  له‌ چركه‌دا .

 ئیمارات لە مانگی کانوونی دووەم پلەی ڕیزبەندیی بە خێرایی دابەزاندن 183.03 مێگا بايت بووه‌ له‌ يه‌ك چركه‌دا و مانگی شوبات له‌
تاقیکردنەوەی خێرای جیهانی ئیندێکس كه‌ چاودێری خێرایی ئینتەرنێت دەکات لە زیاتر لە 135 وڵاتی جیهان بە پێی مانگانە و پشت دەبەستێت بە شیکاری وردی ملیۆنەها کڕیاری تاقیکردنەوە کە مانگانە دەیبەن بۆ پشکنینی خێرایی ئینتەرنێت .

خێرایی تۆڕی مۆبایل یەکێکە لە گرنگترین فاکتەرە کانی بەشداری کردن لە خۆشگوزەرانی و ئابووری و پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە وڵاتاندا
ئەم جۆرە دەستکەوتانە شوبهاندنه‌  بۆ به‌هێزكردنى تواناى  داهێنان له‌ داهاتوو و پشتیوانیکردنی ئەجێندای نیشتمانی لەکەرتی پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری و بەرزکردنەوەی بەرهەم داری لەکەرتی بازرگانی و شوێنی تردا .

په‌يوه‌نديه‌كان  بەشداری سەرەکی دەکات لە سەرکردایەتی ئیمارات لە زۆرێک لە نیشاندەرەکانی کەرتی پەیوەندی کردن، بە تایبەتی خێرایی تۆڕەکانی مۆبایل کە بەدوای بەرزکردنەوەی پێگەی ئیمارات و سەرکردایەتیدایە، لە وەڵامی ئاواتەکانی سەرکردایەتی باش لە بەرزکردنەوەی کەرتی تەکنەلۆجیای پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری
لە پێشەوەی ئەم ئیندێکسەدا، دەستکەوتی نوێیە بۆ ئیمارات، دەسەڵاتی رێکخەری پەیوەندیەکان و حکومەتی دیجیتاڵ، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی پەیوەندیکردن بە بەدیهێنانی ستراتیژی "سەرکردایەتی ئایندەی دیجیتاڵ بۆ تواناسازیی کۆمەڵگە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP