چۆن بتوانین متمانە بەخۆمان بکەین؟

زانست و تەکنەلۆژیا
05:21 - 2021-07-29

متمانە بەخۆبوون یەکێکە لەو سیفاتە  گرنگانەی کە پێويسته‌ لە هەموو تاکێکدا هەبێ چونکە متمانە بەخۆبوون دەمانکات بە خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز و هەلی گەیشتن بە خەونەکانمان زیاتر دەکات.

زانايانى بوارى ده‌روونناسى كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاريان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ پێشنياركردووه‌ كه‌ ده‌يانه‌وێ متمانه‌ به‌خۆيان بكه‌ن و پشت به‌كه‌سى تر نه‌به‌ستن له‌ ئه‌نجامدانى كاره‌كانيان لێره‌دا ئێمه‌ پێنج له‌و ئامۆژگاريانه‌ ده‌خه‌ينه‌ڕوو : 

یەکەم

پێويسته‌ خودی خۆت بیت بیر لە قسە و تانەکانی کەسانی چوار دەورت نەکەیتەوە و ڕێگە نەدەی کەسانی تر بڕیارت لەسەر بدەن.

دووەم

 ئامانجەکانت دیاری بکە و پلان بۆ داهاتوو دابنێ و بریاربدە کە دەتەوێ لە ژیاندا بگەیت بە چ شتێک.

سێهەم

میهرەبان بە لەگەل خودی خۆتدا هەرگیز بەهۆی  قسەی خەلکیيەوە لۆمەی خۆت مەکە و  بیر لەوە مەکەوە کە تۆ کەسێکی لاواز و بێهێز بیت.

چوارەم

  بەهێزبە و هەرگیز کۆڵمەدە  و شکستەکانت مەکە بە کۆسپ چونکە ژیان بەو شێوەیەیە تا جارێک سەردەکەوى دووجار شکست دەخۆی بۆیە کاتێک شکستت خوارد کۆڵمەدە و ئامانجەکەت مەگۆڕە بەڵکو پلانەکانت بگۆڕە.

پێنجەم

  ڕۆژانە کاتێک تەرخان بکە بۆ گفتوگۆکردن لەگەل خۆتدا و باسی کارەکانی ڕۆژەکەت بکە و بیر لە هۆکاری ئەنجامدانی کارەکانت بکەوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP