یەكێتیی و گۆڕان راگەیەندراوێكیان سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونەوەكه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
12:36 - 2021-07-29



ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٩/٧/٢٠٢١)، كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی ئەنجامدرا.

تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی نوێی هاوپەیمانی كوردستان پەسەندكراو هەردوولا جەختیان لە پشتگیریكردنی ناوبراو و سەرخستنی هاوپەیمانیەتییەكە كردەوە.

لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا بە كاراكردنی لیژنەكانی هەڵبژاردن و تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و چڕكردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP