به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتانی دراوسێ پابه‌ندی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه‌كانی تایبه‌ت به ئاو نابن و راشیده‌گه‌یه‌نێت بۆ چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی ئاو سه‌ره‌تا پێویسته عێراق چاكسازی له رووی به‌فیڕۆدان و ئیداره‌دانی ئاو بكرێت، دواتر هه‌وڵ له‌گه‌ڵ وڵاتان بدرێت.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئاو له‌رابردو چه‌ندین هه‌وڵی جددی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه ئاوی عێراق بدرێت، كه‌چی ئه‌و وڵاتانه پابه‌ندی رێكه‌تنه نێودوڵه‌تی و ئیقلیمیه‌كان نابن .
وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین كۆڕبه‌ندو كۆنفرانس بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له‌به‌غدا ئه‌نجامدراوه ، به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌و تۆی نه‌بووه، بۆیه ئێمه پێمانوایه ئه‌و جۆره هه‌وڵانه كێشه‌ی ئاو له عێراق چاره‌سه‌رناكات و ناتوانێ كۆتایی به‌قه‌یرانی ئاو بهێندرێت، به‌ڵكو پێویسته هه‌نگاوه‌كانی له‌ناوخۆ ده‌ستپێبكات.
راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین قه‌ره‌بووی ئه‌و ئاوه بكه‌ینه‌وه كه له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ كه‌مكراوه‌ته‌وه، پێویسته چاكسازی له‌رووی به‌فیڕۆنه‌دان و چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی ئاو بكرێت، هاوكات له رێگای دروستكردنی به‌نداوی ستراتیجی كاربۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه بكرێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ناوخۆیه.
جێی ئاماژه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئێران، رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عیراق كه‌مده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردۆته سه‌ركه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری، به‌تایبه‌تی ئه‌مساڵ كاریگه‌رییه‌كانی به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه زیاتر ده‌ركه‌وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP