ئه‌مڕۆ نرخی
نه‌وت له بازاڕە‌كانی جیهان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌روو
80 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، پێشبینیش دەكرێت بگاتە 90 دۆلار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
28ی ئه‌یلولی 2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 80 دۆلار و 14 سه‌نت
فرۆشرا، بەو پێیەش بەروارد بە دوێنێ نزیكەی دۆلارێك بەرزبووەتەوە.
هاوكات نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له
بازاڕە‌كانی جیهان به 76 دۆلار و 09 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
لەماوەی سێ
ساڵی رابردودا بۆ یەكەم جارە نرخی نەوت 80 دۆلار تێپەڕێنێت، شارەزایان پێشبینی دەكەن
نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 90 دۆلار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP