دژەتیرۆر شه‌هیدبوونی كارمه‌ندێكی راگه‌یاند كه‌له‌ سنووری كه‌ركوك بریندار ببو

کوردستان
07:04 - 2021-10-09


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرمان رێكەوت محەمەد هەیاس كە لەشەڕی روبەڕووبونەوەی تیرۆر بۆ پارێزگاریكردن لە كەركوكی قودسی كوردستان بریندار بوو  گەشتە كاروانی شەهیدانمان.

پرسەنامە
بەدڵێكی پڕ لە خەمناكەوە ڕایدەگەیەنین بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرمان (ڕێكەوت محەمەد هیاس) كەلەشەڕی ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر بۆ پارێزگاریكردن لە كەركوكی قودسی كوردستان بریندار بوو  گەشتە كاروانی شەهیدانمان.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم كارمەند و هێزەكانی دژەتیرۆرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو خۆمان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەكانی دەكەین لە خودای گەورە داواكارین ئەمە دواین ناخۆشی خانەوادەو هاوسەنگەرانی بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP