هه‌ولێر.. کەسێکی تەمەن 67 ساڵ هاوڵاتییەکی 69 ساڵی کوشت

کوردستان
17:06 - 2021-10-14

لە شارى هه‌ولێر له‌سەر کێشەيه‌كی کۆمەڵایەتیی کۆن کەسێکی تەمەن 67 ساڵ هاوڵاتییەکی تەمەن 69 ساڵه‌ی کوشت.   

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رايگه‌ياند: "کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی 30 مەتری نزیک پردی سەیداوە روداوێکی تەقەکردن رویدا و لە ئەنجامدا کە سێک بەناوی (سەرهەنگ ساڵح پاشا) تەمەن (69) ساڵ سێ گوللـەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە."   

پۆليسى هه‌ولێر: "دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چونە شوێنی مەبەست و توانرا ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن (67) ساڵ و دەستگیرکرا."   

هه‌ر له‌ راگه‌ياندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: " هۆکاری روداوەکە دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان تۆمەتبار و کوژراودا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە كراوه‌ته‌وه‌ و بۆ ئەوەی بكوژ رادەستی دادگا بکرێت رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر."  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP