ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیھاندا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت 58 سه‌نت دابه‌زی و به 81 دۆلار و 59 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به 80 دۆلار و 21 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
شاره‌زایانی ئابوریش ھۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و بڕیارێكی ئیداره‌كه‌ی "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه ده‌یه‌وێت نه‌وتی یه‌ده‌گ بخاته بازاڕه‌وه.
رێكخراوی وڵاتانی ھه‌نارده‌كاری نه‌وت ئۆپیكیش ھه‌فته‌ی رابردو پێشبینییه‌كانیان بۆ داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت بۆ چاره‌كی چواره‌می ئه‌مساڵ كه‌مكردووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP