كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له رۆژانی شه‌ممه تا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به بڕی جیاواز پێشبینی باران بارین ده‌كرێ و ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌كه له رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه زیاد ده‌كات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی بارانبارین له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌مڕۆ 19-11-2021، بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی درێژبوونه‌وه‌ی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان، رۆژی شه‌ممه له كاته‌كانی به‌ره‌به‌یان ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو.
هاوكات، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی كه‌م له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و پاشان باران بارین له‌سه‌ر هه‌ندێ له به‌شه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ".
راشیگه‌یاندووه، بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه 21 تشرینی دووه‌می 2021 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات، ئاسمان نیمچه هه‌ور بێت و ئه‌گه‌ری نمه باران له‌سه‌ر به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌بێت و له هه‌ندێ كاتدا سه‌نته‌ری پارێزگاكان ته‌نها نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
هاوكات، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژی دووشه‌ممه كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌ر ناوچه‌كه زیاد ده‌كات و بارانبارینی مامناوه‌ند له ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بارێت و هه‌ندێك ناوچه له به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كان لێزمه‌بارانی ده‌بێت به تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و سنووری پارێزگای دهۆك بارانی به لێزمه‌ی لێ ده‌بارێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP